ئەمڕۆ شەممە ١١- ٢- ٢٠٢٣ ، له هۆڵی کۆبوونەوەکانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستهری خوێندکار (هیوا عبداللە رسول) لە پسپۆڕی بیرکاری به ناونیشانی (Analaytical and Numerical Treatments of the Mixed Volterra-Fredholm Integro-Fractional Differential Equations ) بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیە لە ڕاستکردنەوەی هەندێ لە ڕێگا شیتەڵی و نزیککراوەیی و خوارەزمییە ژمارەییەکانە بۆ چارەسەرکردنی شێوە گشتییەکانی هاوکێشە تەواوکارییە-جیاکارییە هێڵییە تێکەڵەکانی ڤۆلتێرا-فریدهۆڵم بۆ پلە بەرزە کەرتییە باڵاکان لە جۆری کاپۆتۆ .
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین پیرۆزبایی لە خوێندکار(هیوا عبداللە رسول) دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر ، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی لە کارە زانستییەکانی بۆ دەخوازین.
ئەندامانی لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لەبەڕێزان:
پ.د. کاروان حەمەفەرەج جوامێر/ زانکۆی سلێمانی/ سەرۆکی لیژنە
پ.د. محمد شامی حسۆ/ زانکۆی کۆیە/ ئەندام.
پ.ی.د. ڕزگار حاجی صالح/ زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام.
پ.د. شازاد شوقی احمد/ زانکۆی سلێمانی/ سەرپەرشتیار و ئەندام.