University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین كتێبێكی چاپ و بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی بەشی جوگرافیا لەزانكۆی راپەڕین تازەترین كتێبی خۆی بەناونیشانی (جوگرافیای دێنشینی، تێڕوانینێكی مۆدێرنانە) چاپ و بڵاوكردەوە.

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر بێستون احمد حسین، سەرۆكی بەشی جوگرافیا لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، كە نوسەری كتێبی جوگرافیای دێنشینی و تێڕوانینێكی مۆدێرنانەیە، بە پێگەی زانكۆی راپەڕینی راگەیاند: جوگرافیای دێنشینی یەکێکە لەبابەتە گرنگەکانی بواری جوگرافیای مرۆیی، بەشێوەیەک گرنگە بۆتە جێی سەرنج و تێڕامان و گرنگی پێدانی زۆرێک لە پسپۆڕیە جیاوازەکان، بەتایبەت پسپۆڕانی بواری جوگرافیا. گومانی تێدانیە دێهاتەکان شادەماری ئابوری وڵاتن و سەبەتەیەکی پڕخۆراکیشن بۆ شارەکان . وتیشی: لەئێستادا گرنگی پێدانی لادێکان لای تەواوی وڵاتانی جیهان بۆتە مەرج و پێوستی ئەم سەردەمە چونکە پێیانوایە لادێکان سەرچاوەی لەبن نەهاتون بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی دانیشتوان. لەسەردەمی ئێستادا وڵاتانی پێشکەوتوی جیهان هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بە ئامانجی فراوانکردنی بازنەی کاریگەریەکانی لادێ بۆ ئەم مەبەستەش هەستاون بە دروستکرنی (گوندی زیرەک) (گوندی نمونەیی ) بەئامانجی ئەوەی باشترین و زۆرترین بڕی بەرهەم بەکات و تێچویەکی کەمترو بەئاستێکی باشتر بۆ دوورترین شوێنەکانی جیهان بنێرن.
نوسەر لەکتێبەکەی دا تیشکی خستۆتە سەر چەندین بابەتی جۆراوجۆر وەک:
سەرهەڵدانی جوگرافیای دێنشینی
گوندی زیرەک خاسیتەو پێوەرو ئامانجەکانی
مۆفۆلۆجیای گوند
کاریگەری بنەما جوگرافیەکان لەسەر شێوەو مۆڕفۆلۆجی گوند.
پلان و پەرەپێدان و پێوەرەکانی پەرەپێدانی کشتوکاڵ
شێوازو تەرزەکانی نشینگە دێهاتیەکان
پەیوەندی هەرێمایەتی شارولادێ. و چەندین بابەتی تر .
ئەم کتێبەی نوسەر لەسەر شێوازێکی مەنهەجی بۆ خوێندن لەزانکۆکان نوسراوە دەکرێت لە زانکۆکان پشتی پێ ببەسترێت .