دوو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی لەژێر ناونیشانی (Thermal Face Image Reidentification Based on Variational Autoencoder, Cascade Object Detector Using Lightweight Architectures) لە کتێبی (Practical Artificial Intelligence for Internet of Medical Things) لەلایەن دامەزراوەی (Taylor & Francis) چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
ھەریەک لە مامۆستایان (جعفر سلێمان حامد و محمد میرە) لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین تازەترین توێژینەوەی خۆیان بڵاوكردۆتەوە. ئەم توێژینەوەیە دەربارەی توانای ناسینەوەی کەسە جیاوازەکان بە پێی وێنەی سێرمال (thermal)، ئەم وێنانەی کە لە شەو بە کامێرای سێرمال دەگیرێن و ناتوانرێت بەچاو بناسرێنەوە. بۆ ئەم مەبەستە توانراوە وێنەی کەسەکان بە مودێلی (Variational Autoencoder) VAE بەشێوەی ڕاستەقینە رەنگاورەنگن و بەکوالێتی باش دروست بکرێتەوە و هەروەها بە مۆدیلەکانی (Lightweight Architecture) بناسرێنەوە. ناسینەوەی وێنە دروستکراون بەبەراورد لەگەل ئەنجامی توێژینەوە جیهانی و بەناوبانگەکانی، ئەنجام و كوالێتی باشتری هەبوە.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە گرتە لەسەر ئەم لینكە بكەن:
Thermal Face Image Reidentification Based on Variational Autoencoder, (taylorfrancis.com)