University of Raparin Logo

دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ڕانیە سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆ و (م.ی. شایان عبدللە) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆ پێشوازیان کرد لە بەڕێز (بەختیار حەسەن) جێگری سەرۆکی یانەی ورزشی ڕانیە و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە.

دواتر کۆبونەوەیەک لەنێوان هەردوولا ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ڕەوشی وەرزشی یانەی ڕانیە و دەڤەری ڕاپەڕین کرا، هەردوولا جەختیان لەسەر ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان کردەوە، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە لەلایەن ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ڕانیە درێسی یانەکە بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخشرا.