University of Raparin Logo

خولێکی ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەرونزانی ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٣، سەنتەری گەشەپێدان بۆکار لەزانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی/بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی راپەرین، خولێکی لەژێرناونیشانی( بەرێوەبردنی کەیس) بۆ خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی ڕێکخست .

جێی ئاماژەیە، خولەکە ماوەی ٩ هەفتە دەخایەنێت، تیایدا چەندین زانیاری بەسود دەربارەی بەڕێوەبردنی کەیس لەلایەن کەسانی تایبەتمەند و ڕاهێنراو پێشکەشی خوێندکاران دەکرێت .
هەروەک خولەکە لەبینای کەمپەسی قەلادزێی زانکۆی راپەرین بەرێوە دەچێت و خوێندکارانی بەشدابوو لەسەر ستانداردی پاراستنی منداڵان و هەموو هەنگاوەکانی بەرێوەبردنی کەیس لە بواری کاری کۆمەڵایەتی ڕاهێنانیان پێدەکرێت .