University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکار (ابراهیم عبدالڵە احمد) بە ناونیشانی (پەرەسەندی سیستەمی بەڕێوەبردن لە ئێرانی کۆن لەماوەی ساڵانی ٥٢٩پ.ز - ٦٥١ز ) بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان بەخوێندکاری ناوبراو پێ بەخشی .

لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە:
١- پ.ی.د. محمدامین على عبداللە - زانکۆی ڕاپەڕین/ سەرۆکى ليژنه.
٢- پ.ی.د.عزیز محمدامین عزیز- زانکۆی صلاح الدين/ ئەندام.
٣- پ.ی.د. هێڤی صبری جمیل - زانکۆی دهۆک / ئەندام.
٤- پ.ی.د. حلمی ڕسوڵ ڕەزا / زانکۆی ڕاپەڕین/ ئەندام و سەرپەرشتیار.