University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، تاوتوێی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (خالید ابراهیم عبدالڵە) بە ناونیشانی (A New Bound for the Second Hankel Determinant of a Subclass of Bi Univalent Functions) بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی تایبەتمەند و وڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن توێژەر، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان بەخوێندکاری ناوبراو بەخشی .
لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە:
١ - پ.ی.د. على وەهاب علی - زانکۆی چەرمۆ/ سەرۆکى ليژنه.
٢- پ.ی.د. پشتیوان عوسمان سابیر - زانکۆی سلێمانی / ئەندام.
٣- پ.ی.د. سەرباز همزە عبداللە - زانکۆی ڕاپەڕین / ئەندام.
٤- پ.ی.د. نفیا حمید محمد - زانکۆی ڕاپەڕین / ئەندام و سەرپەرشتیار.