University of Raparin Logo

سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، خوێندكار ئاری احمدی بەسەركردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە (14ی شوبانی 2023)، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و بەڕێز (م.ی. شایەن عبداللە) بەڕێوەبەری وەرزش و رۆشنبیری زانكۆ سەردانی ماڵی خوێندكار (ئاری ئەحمەد)یان لەچوارقورنە كرد كە خوێندكاری زانكۆی راپەڕینەوەو لەمانگی (10) ساڵی رابردوو زانكۆی راپەڕین كەمپەینی ژیاندۆستی بۆ راگەیاندو دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا لەئێستادا تەندروستی جێگیرە، ناوبراو بەهۆی سستبونی گورچیلەكانی ژیانی لەمەترسیدابو و پێویستی بەنەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بو.

لەمیانی سەردانەكەدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین لەتەندروستی ئاری ئەحمەدو خێزانەكەی پرسی و هیوای تەندروست باشی بۆ خواستن و وەكو هەمیشەش ئامادەیی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕینی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی خوێندكاری ناوبراو.