لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ کێبڕکێی خولی تۆپی پێی زانکۆکان، کەبریارە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی شوبات لەزانکۆی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین یارییەکی دۆستانەی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڕانیە ڕێکخست.
لەیارییەکەدا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی ڕاپەڕین توانیان بە ئەنجامی(3𝜲5) سەرکەوتن بەسەر پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڕانیەدا تۆماربکەن .