University of Raparin Logo

باڵیۆز د. محمد سابیر پێشوازی لەوەفدێكی زانكۆی راپەڕین كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ی شوباتی 2023) باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بەئامادەبوونی یوسف زۆزانی و د. عزەت سابیر لەبارەگای سەرەکی دامەزراوە لەشاری سلێمانی پێشوازیکرد لەسەرۆكی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و وەفدێکی یاوەری كە پێكهاتبو لەبەڕێزان (پ.ی.د. جەمال علی عومەر) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو (پ.ی.د. رێبوار ارسلان محمد) راگری كۆلێژی پەرستاری.

لەدیدارێکدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، ڕوونیکردەوە کارکردنی ئەم دامەزراوەیە لەدیدگای سەرۆک مام جەلالەوەیە. لەو دیدارەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتر بۆ فراوانبوونی پلان و چالاکییەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق.
لای خۆشیانەوە وەفدی میوان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بەکادر و توانا زانستییەکانیان بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.