University of Raparin Logo

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر لەكۆلێژی پەرستاری بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی شەممه 18ی شوباتى ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (هەندرين واحد مراد) لە کۆلیژی پەرستاری لە بواری پەرستاری منداڵان بە ناونیشانی Mothers Information and Attitude Regarding Neonatal jaundice in Raparin Administration) لە کۆلێژی پەرستاری، زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە ماستەرنامەکەی بە قبوڵ کرد.
لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە:
۱. پ. ى.د. نورهان زكي شاكر-سەڕۆکی لیژنە / زانکۆی هه ولێری پزيشكی كۆلێژی پەرستاری.
۲.پ.ی.د. نزار احمد محمود -ئەندام / زانکۆی کەرکوک/کۆلێژی پەرستاری.
۳. پ.ی.د. پەری محمد عزیز-ئەندام / زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلیمانی/ کۆلێژی زانستە تەندروستیەکان.
٤. پ.ی.د. ڕێبوار أرسلان محمد-ئەندام و سەرپەرشتیار / زانکۆی ڕاپەڕین/ کۆلیژی پەرستاری