زانكۆی راپەڕین، لەدرێژە پەرەپێدان بەپەیوەندییە ئەكادیمی و زانستییەكان و لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆژەو چالاكی زانستی هاوبەشی، پەرە بەپەیوەندییە ئەكادیمی و زانستییەكانی لەگەڵ زانكۆی كۆمار لەشاری سلێمانی دەدات.
بۆ ئەو مەبەستە رۆژی (16ی شوباتی 2023) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) بەیاوەری ڕاگری کۆلیژی پەرستاری (پ.ی.د. ڕێبوار ارسلان محمد) و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە (پ.ی.د. جمال علی عمر) سەردانی زانکۆی کۆماریان کرد.
لەلایەن بەڕێزان (پ.ی. د. سعد محمد و د. احمد و م. کامیل محمد و م. سازان احمد) ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆی كۆمار پێشوازیان لێکرا، و لەدیدارێكدا گفتوگۆ کرا دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئەکادیمیەکان، لەو چوارچێوەیدا ئەنجامدانی کۆنفراسێکی هاوبەشی نێودەوڵەتی و ئەنجامدانی کاری هاوبەش تاوتوێکرا، بەسود وەرگرتن لەئاڵوگۆری ستاف و سود وەرگرتن لەتاقیگەکان بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەشی توێژەرانی هەردوو زانکۆ.