University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشداریکرد لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی

چاپکردن ئیمەیڵ

م.جهاد انور قادر مامۆستا لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە پێشکەشکردنی توێژینەوەیەکی زانستی بەشداریکرد لە (نۆهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەندازیاری نێوان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک) (International Engineering Conference (IEC2023)

) کە لە رۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە لە رێکەوتی 15و ١٦ـی شوباتی 2023 لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر ئەنجامدرا.

شایەنی باسە کۆنفرانسەکە ئیندێکس کراوە لە گەورەتین دامەزراوەی نیودەوڵەتی بوارەکانی کومپیوتەر و ئەندازیاری IEEE.
ناوبراو لە توێژینەوەکەیدا
تەکنیکێکی نوێی پێشنیار کردوە بۆ دۆزینەوەی دەم و چاو بە کەمترین کات و ئەنجامێکی باش. لەدوای تاقیکردنەوەی ئەم تەکنیکەکە بەبەکارهێنانی یەکێک لە ئەلگۆریسمەکانی بواری ناسیمەوەی دەموچاو Dlib algorithm بەبەراورد بەو رێگەیەی کە پێشنیارکڕاوە بە رێژەی لەسەدا ٧٠ کاتی پێویست دەگێرێتەوە بۆ ناسینەوەی دەم و چاو، ئەم شێوازەی پێشنیاڕکڕاوە سودێکی زۆری هەیە بەتایبەت بۆ ئەو بەرنامانەی کە بەشێوەیەکی ڕیاڵ تایم ئیشدەکەن وەکو face recognition, face tracking, face verification .
جێی باسە ئەم توێژینەوەیە بە هاوبەشی لەگەڵ هەریەک لەمامۆستایان (م.ی شایان احسان جلال ،  د.سامڕ قیس جمیل) لە زانکۆی ڕاپەرین وە( پ.ی.د عبدالباست تاڵە بانی) لە زانکۆی کۆیە ئەنجامدراوە.