رۆژی ٢١ ی شوباتی هەموو ساڵێك ناسراوە بە رۆژی جیهانیی زمانی دایك، بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ئەمڕۆژە بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەوەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی بەناونیشانی “زمانی كوردی لە ئاستانەی دوێنێ و ئەمڕۆدا” ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و بەشێک لەئەندامانی ئەنجونی زانكۆ و ڕاگری کۆلێژی پەوەردەی بنەڕەت و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی “زمانی كوردی لە ئاستانەی دوێنێ و ئەمڕۆدا” بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکە، گشت ئامادەبووان بە ساتێک وەستان وەفایان بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان نواند، دواتر بەرێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا پیرۆزبایی لە سهرجهم مامۆستان و فهرمانبهران و خوێندکاران کرد، پاشان دەربارەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک گوتی بوونی ڕۆژێكی لەو شێوەیە كرنگە بۆ ئەوەی گەلانی جیهان زیاتر برەو بە زمانی نەتەوەیی خۆیان بدەن، چونکە زمان ناسنامه و كۆڵهكهی ژیان و مانەوەی هەر گەل و نەتەوەیەکە.
پاشان چالاکییەکە دەستیپێکرد، پانێڵی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن (م.ی. بارزان علی پیرۆت) سەرپەرشتیکرا، تیایدا سێ سیمینار دەربارەی زمانی كوردی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن (پ.د. ڕەفیق شوانی) دەربارەی “ڕەچەڵەکی مێژوویی زمانی کوردی” پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (فەهمی بورهان عومەر) دەربارەی “ڕەوشی زمانی کوردی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا” پێشکەشکرا، هەروەک سیمیناری سێیەم و کۆتایی لەلایەن (پ.ی.د. رسول ابراهیم رسول) دەربارەی “ڕەسەنایەتی زمانی کوردی لە مێژوودا” پێشکەشکرا.
بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربون و گفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبوان لەسەر کۆی تەوەر و باسەکان کۆتایی بەکارەکانی سیمپۆزیۆمەکە هات .