University of Raparin Logo

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە (21ی شوباتی 2023) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ، پێشوازیانكرد لەبەڕێز (فەهمی بورهان) سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

لەدیدارێكدا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، كورتە باسێكی دەربارەی زانكۆی راپەڕین خستەڕوو و بەگرنگیشەوە باسی لەپڕۆژەو كاری هاوبەش كرد لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.
لەلای خۆشیەوە سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربونی سەرۆكی نوێی زانكۆی راپەڕین، جەختی لەسەر ئامادەیی هاوكاری و كاری پێكەوەیی و هاوبەش كردەوە.