ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣، بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و خوێندکارانی کەمپەسی قەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین، یاری کۆتایی خولی تێنسی سەر مێزی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەمپەسی قەڵادزێ ڕێکخست.
یارییەکە لە نێوان (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەو(ئاسۆس احمد ) فەرمانبەر لە کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان بەڕێوەچوو، لە یارییەکی بەهێزدا یاریزان (ئاسۆس احمد) توانی ئەنجامەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە و ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر یاریزانانی بەشداربوو و دەستەی ناوبژیوانی خولەکە دابەشکرا.