ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆ، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) پێشبڕکێیەکی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری و بەشی ئەندازیاری شارستانی ڕێکخست .
پێشبڕکێکە بە شێوازی پرسیار و وەڵام بەڕێوەچوو، دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرزی زانیاری لەلایەن خوێندکارانی هەردوو بەش و ئاراستەکردنی چەندین پرسیاری زانستی لەلایەن دەستەی دادوەرانی پێشبڕکێ، خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی توانیان ئەنجامی پێشبڕکێکە ببەنەوە.
ئامانج لە پرۆژەی یانەکان، گەشەپێدانی زیاترە بە توانای مەعریفی و کارامەیی و لێهاتووییەکانی خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ لە ژینگەی دەرەوەی کڵاسدا.