University of Raparin Logo

ڕۆژی زمانی دایک لە کۆلێژی پەروەردە بەرز ڕاگیرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) و نوسەران و ڕۆشنبیران و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژەکە، بەشی زمانی کوردی سیمۆزیۆمێکی بەناونیشانی “زمان پەرژینی بوونی نەتەوەیە” ڕێکخست.
لە سیمپۆزیۆمەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون، پانێڵی یەکەم لەلایەن(پ.ی.د. همزە حسین حمە) سەرۆکی بەشی زمانی کوردی بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن (پ.ی.م. مستەفا سید مینە) بەناونیشانی “وشە بێگانەکانی ناو زمانی کوردی” پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن ( م.ی. تابان نوری حمە سعید) بەناونیشانی “ڕۆڵی وەرگێڕان لە خزمەتکردنی زمان و کۆمەڵگادا” پێشکەشکرا.
دواتر پانێڵی دووەم لەلایەن (م.ی. ڕێباز محمد امین) سەرپەرشتیکرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن (د. هاوسەر نەوزاد فقێ ابراهیم) بەناونیشانی “هەندێک لە کێشەکانی ڕێنوسی کوردی” پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن (م.ی. ڕابەر کاکەڕەش سید مینە) بەناونیشانی “هۆکارە بنەڕەتییەکانی گەشەسەندنی زمانی کوردی” پێشکەشکرا.
سیمپۆزیۆمەکە بەگفتوگۆی ئامادەبووان كۆتایی بەكارەكانی هێنا.