University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین یەکەم سەرکەوتنی لە خولی تۆپی پێی زانکۆکانی کوردستان تۆمارکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

 ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣، لە میانی کێبڕکێی خولی تۆپی پێی زانکۆکانی کوردستان، هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی ڕاپەڕین لە یەکەم یاری خۆیدا سەرکەوتنی بەسەر زانکۆی کۆماردا تۆمارکرد.

یارییەکە لە یاریگای زانکۆی سلێمانی لە نێوان هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی ڕاپەڕین و هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆمار بەڕێوەچوو، لە یارییەکەدا هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی ڕاپەڕین بەتەواوی کۆنترۆڵێ یارییەکەیان کرد و توانیان بە ئەنجامی (7-1) سەرکەوتن بەسەر زانکۆی کۆماردا تۆمار بکەن و زەنگی مەترسی بۆ زانکۆکانی بەشداربووی خولەکە لێ بدەن .
جێی ئاماژەیە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی ڕاپەڕین لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری سەرپەرشتی مەشق و ڕاهێنانەکانیان دەکرێت و، لە ئێستادا بە ئاستێکی بەرزەوە بەشداری یارییەکانی خولی تۆپی پێی زانکۆکانی کوردستانیان کردووە .