ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣، لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (تەلار صباح عمر) لە بەشی زمانی کوردی بەناونیشانی (شیکردنەوەی گوتاری تەندروستی لە ڕوانگەی تیۆری مەعریفییەوە) بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی دکتۆرانامەکە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، ئەندامانی لیژنەکە شیاوی هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایان بە خوێندکاری ناوبراو بەخشی.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێزان :
٭ پ.د. فەرەیدون عبدول محمد/زانکۆی سلێمانی- سەرۆکی لیژنە.
٭ پ.د. صباح ڕشید قادر/ زانکۆی سەڵاحەدین- ئەندامی لیژنە.
٭ پ.د. شهاب طیب طاهر/ زانکۆی راپەڕین- ئەندامی لیژنە.
٭ پ.ی.د. نەوزاد ئەنوەر عمر / زانکۆی کۆیە- ئەندامی لیژنە.
٭ پ.ی.د. همزە حسین حمە/ زانکۆی راپەڕین- ئەندامی لیژنە.
٭ پ.ی.د. شیروان حسین حمد/ وەزارەتی پەروەردە- ئەندامی لیژنە و سەرپەرشتیار