University of Raparin Logo

سێنتەری پەرەپێدان و زمان سیمپۆزیۆمێکی دەربارەی تاقیکردنەوە IELTS ڕێکخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣) سێنتەری پەرەپێدان و زمان لەهۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، سیمپۆزیۆمێکی گرنگ و هەنوکەیی بەناونیشانی "هەڵسەنگاندنەکانی ئایەڵتس: ڕێنماییە گرنگەکان و هەڵەباوەکان" ڕێکخست.

لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا مامۆستا خالید علی عبداللە بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدان و زمان وتەی بەخێرهاتنی پێشکەشکرد.
دواتر پانێڵی یەکەمی سیمپۆزیۆمەكە دەستیپێكرد كە لەلایەن (م. عبداللە فتاح بالو) بەڕێوەبراو تیایدا دوو سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن (م. سەردار عبداللە) دەربارەی (Speaking Skills) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن ( م. شێرزاد خالید) دەربارەی (Listening Skills ) پێشکەشکرا، بە گفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبوان کۆتایی بەپانێڵی یەکەم هات.
پاشان پانێلی دووەم کە لەلایەن (م. سەردار عبداللە ) بەڕێوەبرا، لەدوو سیمینار پێکهاتبوو، سیمیناری یەکەم لەلایەن (م. زولەیخا شەهبازی) دەربارەی ( Reading Skills ) پێشکەشکرا، و سیمیناری دووەمیش لەلایەن ( د. إبراهیم کریمی) پێشكەشكراو تیایدا باسی لە( Writing Skills) لە تاقیکردنەوەی ئایەڵتسدا کرد، لەکۆتاییدا بەپرسیارو گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی بەسیمپۆزیۆمەکە هات.