University of Raparin Logo

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە (27ی شوباتی 2023) باڵیۆز د. محەمەد سابیر، بەیاوەری ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەریەك لەبەڕێزان (احمد زرار) لێپرسراوی مەڵبەندی (24)ی راپەڕین و خاتوو (پەروین بابەكر) سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كردو لەلایەن سەرۆكی زانكۆ بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆو بەڕێوەبەرەكانەوە پێشوازیان لێكرا.

لەكۆبونەوەیەكدا، سەرەتا سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، وێڕای بەخێرهاتنی سەرۆكی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی سەركردایەتی و وەفدی یاوەری، بەگرنگییەوە باسی لەپەیوەندی زانكۆ و دامەزراوەكانی دیكە كرد، بەئامانجی ئەنجامدانی پڕۆژەو كاری هاوبەش، داواشی لەسەرۆك و تیمی دامەزراوەكە كرد كە هاوكاری زانكۆی راپەڕین و دەڤەری راپەڕین بن لەئەنجامدانی چالاكی و پڕۆژەكاندا، و جەختیشی لەوەكردەوە كە زانكۆی راپەڕین هاوكارو پشتیوان دەبێت بۆ ئەنجامدانی چالاكیەكانی دامەزراوەكە.
هەر لەكۆبونەوەكەدا بەڕێز (احمد زرار) لێپرسراوی مەڵبەندی (24)ی راپەڕین، بەگرنگییەوە باسی لەكارو پڕۆژەو ئامانجەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی كردو داوای لێكردن كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ هاوكاریكردن و هێنانی پڕۆژەكانیان بۆ سنوری راپەڕین.
لەكۆبونەوەكەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر، ڕوونیکردەوە کارکردنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەدیدگای سەرۆک مام جەلالەوەیە. و باسی لەوەشكرد كە زانكۆی راپەڕین ناوەندێكی گرنگی رۆشنبیرییە لەسنورەكەداو ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ هاوكاریكردنی دەڤەری راپەڕین كە لانكی شۆڕش و جوڵانەوە سیاسییەكان بووە، هەر لەكۆبونەوەكەدا كورتەیەكی دەربارەی دامەرزاوەكەو كاروپڕۆژەكان و ئامانجەكانی دامەزراوەكەی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەوڵدەدەن لەداهاتوودا بەشێك لەكارو پڕۆژەكانیان بهێننە زانكۆی راپەڕین و سنوری راپەڕین، وتیشی: یەكێك لەپڕۆژەكانی دامەزراوەكە وەرگرتنی زەمالەی خوێندن دەبێت و هەوڵدەدەن لەداهاتوودا لەكاتی وەرگرتنی زەمالەكان بۆ خوێندكارانی كورد بەشێك لەزەمالەكان بدرێت بەخوێندكاران و ستافی زانكۆی راپەڕین.
لەبەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا خاتوو (سارا كامل نوری) بەڕێوەبەری پڕۆژەكانی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی، دیدو ئامانجی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی بۆ ئامادەبوان خستەڕوو و ئاماژەی بەپڕۆژەكانی دامەزراوەكە كرد لەبوارەكانی ژینگە، مافی مرۆڤ، كەلتور، خوێندن، بەرزكردنەوەی ئاستی تواناكان، و هەڵمەتی هۆشیاری، وتیشی: لەسەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە سەنتەری راهێنانەكانی دامەزراوەكە دەكرێتەوەو هەوڵدەدرێت هاوكاری جدی هەبێت لەنێوان دەمەزراوە حكومیەكان و ناوەندەكەدا بۆ كردنەوەی خول و راهێنان لەبواری جیاوازداو لەو نێوەندەشدا زانكۆی راپەڕین بەشداری كارای دەبێت.
لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا لەداهاتوویەكی نزیكدا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەزانێوان زانكۆی راپەڕین و دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی واژۆ بكرێت.