University of Raparin Logo

بەشی زمانی عەرەبی سیمپۆزیۆمێكی زانستی ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. ساکار محمد) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی زمانی عەرەبی سیمپۆزیۆمێكی بەناونیشانی (مناهج النقد الأدبي وأثرها على الثقافة) رێكخست.

 

لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكە، وتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم عبدالرحمن محمد) خوێندرایەوە، دواتر وتاری سەرۆکایەتی بەشی زمانی عەرەبی لەلایەن بەڕێز (د. علاء صبری دحام) پێشكەشكرا.
لە پانێلێكی زانستیدا سێ سیمینار پێشكەشی ئامادەبوان كرا، پانێلەکە لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. ابراهیم عبدالرحمن محمد) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.ی.د. ستار مصطفی فقی) بەناونیشانی (المناهج النقدیە وتاثیرها علی ادب الاطفال) پێشكەشكرا، پاشان سیمیناری دوەم بەناونیشانی (اشکالیە المناهج النقدیە) لەلایەن (پ.ی.د. مسعود سلیم حمدامین) پێشكەشكرا، سیمیناری سێیەم و كۆتایی لەلایەن (م.ی. جیهاد قادر علی) بەناونیشانی (المرجعیات الثقافیە للشعر فی العصر العباسی ) پێشكەشكرا.
لە کۆتاییدا بەگفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبوان و بەخشینی بڕوانامەی بەشداربوون بە تویژەران كۆتایی بەكارەكانی سیمپۆزیۆمەكە هێنرا.