خوێندکارێکی دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ڕاپەڕین چەند نامیلکەیەکی وەرگێڕدراوی خۆی پێشکەشی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی ڕاپەڕین کرد .
خوێندکار (ئەڤین کەمال علی) دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین، چەند نامیلکەیەکی وەرگێڕدراوی خۆی لە زمانی ئینگلیزی بۆ زمانی کوردی بە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەخشی، ئامانجی خوێندکاری ناوبراو دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ و هاوکاریکردنی هاوڕێ و هاوپۆلەکانی پێشوتری لە دەستکەوتنی سەرچاوە بۆ خوێندنەوە و توێژینەوە.