ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د هاوراز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ پڕۆژەی گفتوگۆی هەفتانەی ئەکادیمی لە نێوان خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی ڕاگەیاند.
ئامانجی پڕۆژەکە، ڕەخساندنی کەشێکی جیاوازی ئەکادیمییە بۆخوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە گشت قۆناغەکان تاوەکو لە نزیکەوە لەگەڵ مامۆستایانی بەشەکە هەر هەفتەیەک لەسەر تەوەر و بابەتێکی زانستی بەشێوازی کۆمەڵ قسەی لەسەر بکەن، لەو ڕێگەیەوە خوێندکارانی بەشەکە دەتوانن باشتر و زیاتر زمانی ئینگلیزی بەکاربهێنن، هەروەک ئەم جۆرە چالاکیانە دەبێتە هۆی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان مامۆستایان و خوێندکارانی بەشەکە .
جێی ئاماژەیە، ئەم چالاکییە ڕۆژانی سێ شەممەی هەموو هەفتەیەک کاتژمێر (١١:٠٠) ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردە ئەنجام دەدرێت.