University of Raparin Logo

پێشبڕکێی زانستی نێوان خوێندکارانی کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکخرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە چوارچێوەی پرۆژەی یانەکان (Club Projects) پێشبڕکێیەکی زانستی لە یانەی (هەگبەی زانیاری) لەنێوان خوێندکارانی کۆلێژی زانست و کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕێکخست .

لە پێشبڕکێکەدا چەندین بڕگە و پرسیاری زانستی جۆراوجۆر ئاراستەی خوێندکارانی هەردوو کۆلێژ کرا، دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرزی زانیاری لەلایەن خوێندکارانی هەردوو کۆلێژ، خوێندکارانی کۆلێژی زانست توانیان ئەنجامی پێشبڕکێکە ببەنەوە.
ئامانج لە پرۆژەی یانەکان، گەشەپێدانی زیاترە بە توانای زانیاری و کارامەیی و لێهاتووییەکانی خوێندکارانی کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆ لە ژینگەی دەرەوەی کڵاسدا.