حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2024) بەرنامەى فول برایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لەسەرجەم مامۆستایان لەزانکۆکانى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
- پێشکەشکار پێویستە هاوڵاتی و دانیشتوی عێراق بێت.
- هاوڵاتی ئەمریکی و هەڵگری کارتی سەوز بۆیان نیە داواکاری پێشکەش بکەن.
- پێشکەشکار پێویستە لەوڵاتی عێراق دابنیشێت، لەکاتی پێشکەشکردن و پرۆسێسکردنی ئەم بەرنامەیە.
- پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ شارەزایی لە کارکردن هەبێت دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
- پێویستە پێشکەشکار خاوەن بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان.
- پێویستە باکگراوندێکی ئەکادیمی بەهێزی هەبێت.
- پێویستە توانستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت یا ئامادەیی بەشداریکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی درێژخایەنی هەبێت پێش دەستپێکردن بە کۆرسی ئەکادیمی.
- پێشینە دەدرێت بەو پێشکەشکارانەی کە شارەزاییان نیە یا کەمێک شارەزاییان هەیە لە خوێندن و بەسەربردنی ژیان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
- خاوەن باکگراوندی جیا جیا لەگەل خاوەن پێداویستی تایبەت هاندەدرێن بۆ پێشکەش کردن بۆ ئەم بەرنامەیە.
سەبارەت بە ڕێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:
- پێشکەشکار نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر بێت.
- دەبێت دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
- دەبێت لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی داواکاری بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات.
- دوای بەدەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی کاندیدی سەرکەوتوو، سەردانی وەزارەت دەکات بۆ پرۆسێسکردنی مۆڵەتی خوێندن و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی (Scholarship.digital.gov.krd).
- بۆ ئەوانەی دانەمەزراون لەکەرتی گشتی، دوای بە دەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی، کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت فۆرمی ئەلیکترۆنی لە رێگەی ئەم لینکە (Scholarship.digital.gov.krd) پربکاتەوە، بەپێچەوانەوە مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
تێبینی:
- ئەپلیکەیشنەکە لەم (https://iq.usembassy.gov/.../fulbright-foreign-student.../) لینکە بەردەستە و پێشکەشکردن لە رێگەی ئەم لینکە دەبێت (https://apply.iie.org/ffsp2024/)
- تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ئەمریکی دەبێت.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١/٥/٢٠٢٣).
- بۆ زیاتر زانیاری و وردەکاری تکایە سەیری پرۆشەری هاوپێچ بکەن، ئەگەر پێویست بوو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر بکەن بەم وردەکاریەی خوارەوە:
Email: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
Telephone: 07706452275
- تکایە تا دەرچونی ئەنجامی کۆتایی سەردانی وەزارەت مەکەن، چونکە تەواوی پرۆسەکە ئۆنلاینە و وەزارەتەکەمان هیچ فایلێکی لە بەردەست نیە تا کاری لە سەر بکات.