University of Raparin Logo

پڕۆژەی (TEACHERS MOD) بەبەشداری زانکۆی ڕاپەڕین دەستیپێکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوار شەممە، (١-٣-٢٠٢٣)، پڕۆژەی (Teachers MoD) بەئامادەبونی نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆکی بەشێک لەزانکۆکانی کوردستان و بە بەشداری چوار زانکۆی ئەوروپی دەستیپێکرد. مەراسیمی دەستپێکردنی پڕۆژەکە لەزانکۆی دهۆک بەڕێوەچوو، کە تیایدا بەڕێز (پ.ی.د.پەیمان رمضان) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و هەریەکە لەبەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەو بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی راپەڕین ئامادەبون. کۆبونەوەکە ڕۆژانی (١-٢/٣/٢٠٢٣) بەردەوام دەبێت.

پڕۆژەی ( Teachers MoD) لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی دەکرێ و پێنج زانکۆی هەرێمی کوردستان و چوار زانکۆ لەوڵاتی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، پرتوگال تیایدا بەشدارن. ماوەی پڕۆژەکە دوو ساڵە، و ئامانجی پڕۆژەکە باشترکردنی پرۆگرامی کۆلێژەکانی پەروەردەی بنەڕەتیە لەزانکۆکانی کوردستان لەڕێگەی فێرکردنی میتۆدە تازەکانی وانەوتنەوە بەسود بینین لەئەزمونی زانکۆکانی ئەوروپا.