University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی دهۆك واژۆ کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی چوار شەممە (1ی ئاداری 2023) بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و سەرۆكی زانكۆی دهۆك بەڕێز (د. داود سلێمان ئەتروشی) یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان زانكۆی راپەڕین و زانكۆی دهۆك واژۆ كرا.

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی بواری خوێندنی باڵا لەناوەوەو دەرەوەی وڵات، زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی دهۆك واژۆ کرد.
لەچوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا، هەردوو زانکۆ ڕەزامەندن بەهەماهەنگیکردن لەبواری ئاڵوگۆڕی خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی زانکۆ. هەروەها، یاداشتەکە هەوڵێکە بۆ هەماهەنگی زیاتر لەکردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) و ئەنجامدانی كۆنفڕانس و پڕۆژەی زانستی و ئەكادیمیدا.