ڕۆژی پنج شەممە ٢ی ئاداری٢٠٢٣، دوو مامۆستای زانكۆی ڕاپەڕین بە دوو توێژینەوە بەشدارییان لە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی کرد لە شاری هەولێر.
هەریەك لە مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین (پ.ی.د.ساكار محمد حسن) و (پ.ی.د.فاطمة قادر مصطفى) بە دوو توێژینەوە بەشداربوون لە كۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی کە لەلایەن كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین لەژێرناونیشانی (پرسی ئینتیما و گرفتەكانی نیشتیمانسازی لە هەرێمی كوردستان) ڕێكخرابوو.
توێژینەوەی یەكەم بەناونیشانی (شیكردنەوەی شوێنی بۆ پێكهاتەی تەمەن و جۆریی دانیشتوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین لەماوەی نێوان ساڵانی 2010-2020 ) لەلایەن هەردوو مامۆستای ناوبراو پێشكەشكران.
توێژینەوەی دووەم لەلایەن پ.ی.د.فاطمة قادر مصطفى بەهاوبەشی لەگەڵ مامۆستایەكی دیکە بەناونیشانی (دیاردەی کۆچکردنی لاوان بۆ دەرەوەی وڵات و لێکەوتە نەرێنیەکانی لەسەر نیشتمانسازی - قەزای دەشتی هەولێر وەک نمونە) ئامادەیان كردبوو پێشكەش كرا.
جێی ئاماژەیە، كۆنفڕاسەكە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و بەچەند ڕاسپاردەیەك و چاپكردنی كۆی توێژینەوەكان كۆتایی بەكارەكانی هێنا.