University of Raparin Logo

لەزانكۆی راپەڕین، فێستیڤاڵی رۆژی راپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (5ی ئاداری 2023) لەكاتژمێر (10:30)ی سەرلەبەیانی بۆ (6)ی ئێوارە، لەساڵوەگەڕی راپەڕینی (5ی ئاداری 1991)داو بەئامادەبونی ژمارەیەك كونسوڵی بیانی و سەرۆك و نوێنەری زانكۆكان و دامەزراوە حكومیەكان، و دەیان هەزار هاووڵاتی فێستیڤاڵی زانستی و كەلتوری (رۆژی راپەڕین) لەزانكۆی راپەڕین بەڕێوەچوو.

لەفێستیڤاڵەكەدا سەرجەم كۆلێژو بەشەكانی زانكۆی راپەڕین بەپڕۆژەی زانستی و هونەری و كەلتوری و فەرهەنگی بەشداریان كرد، هەروەكچۆن چەندین دامەزراوەی زانستی و ئەكادیمی سنورەكە بەپڕۆژەی هەمەجۆری زانستی و رۆشنبیری و كەلتوری بەشداربون و دەیان هەزار هاووڵاتیش لەسنورەكەدا سەردانی فێستیڤاڵەكەیان كرد.
فێستیڤاڵی رۆژی راپەڕین ساڵانە بۆ رێزگرتن لەراپەڕینی پڕشكۆی 5ی ئاداری 1991ی گەلی كورد لەلایەن زانكۆی راپەڕینەوە رێكدەخرێت كە لەشاری رانیەوە بڵێسەی سەندو تەواوی كوردستانی رزگار كردو گەلی كوردی گەیاندە مافی چارەی خۆنوسین.