ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز (د. هەژار قادر ابراهیم) یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێز (پ.ی.د. هاوڕاز قادر حمە) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە، بەشی پەروەردەو دەرونزانی سیمپۆزیۆمێکی لەژێرناونیشانی (دەروونزانی و ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی لەسەر خێزان و کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی) ڕێکخست.
جێی ئاماژەیە کارەکانی سیمپۆزیۆمەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەڕۆژی یەکەمدا دوو پانێڵی بەڕێوەچوون، پانێڵی یەکەم لەلایەن (پ.ی.د. پۆڵا عبدالصمد محمود) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەمی پانێڵەکە لەلایەن (پ.د. ناصر یوسفی) بەناونیشانی (ئەرک و ڕۆڵی دەرونزانی لە هۆشیاری خێزاندا) پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (پ.ی.د. محمد تەها حسین) بەناونیشانی (ئەرک و ڕۆڵی دەرونزانی لە هۆشیاری کۆمەڵگادا) پێشکەشکرا.
پاشان پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن (پ.ی.د. پۆڵا عبدالصمد محمود) بەڕێوەبرا، کە تیایدا (د. بەختیار حسن محمدامین) سیمینارێکی بەناونیشانی (ڕۆڵی پەروەردە لە گەشەسەندنی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا) پێشکەشکرد.
بەگفتوگۆی بەشداربوان و سەرەنجی ئامادەبوان لەسەر تەوەرەکان كۆتایی بەكارەكانی یەکەم ڕۆژی سیمپۆزیۆمەکە هات.