ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، بەئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. جمال علی) بەڕێوبەری گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆ و (پ.ی.د. ساكار محمد) راگری كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و ژمارەیەك لەمامۆستایان و خوێندكارانی زانکۆی ڕاپەڕین، چوارەمین كۆنفڕانسی دیبەیتی ئەكادیمی خویندکارانی بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و كۆلێژی پەروەردە بەسپۆنسەری قوتابخانەو باخچەی سانای ناحکومی بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای كۆنفڕانسەكەدا (پ.ی.د. جمال علی) وتاری سەرۆکایەتی زانکۆی پێشکەشکرد: تیایدا بەگرنگییەوە باسی لەرێکخستنی کۆنفرانسەکە کرد، وتیشی ئەم جۆرە چالاکیانە پاڵنەرێکی بەهێز دەبن بۆ زیاتر هاندانی خوێندكارانی زانکۆ و بەتایبەت خوێندکارانی بەشی ئینگلیزی بۆ گەشەپێدانی توانستی زمانەوانیان.
دواتر بەڕێز (پ.ی.م. نەوزاد حسن قادر) سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لەکۆلیژی پەروەردە وتەیەکی پێشکەشکرد، پاشان بەڕێز (د. ڕزگار محمدامین) سەرۆکی بەشی ئینگلیزی بەیانیان لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد.
كۆنفڕانسەكە لەچوار دیبەیت پێكهاتبوو، كە لەلایەن (م. كامەران محمد وسمان) بەڕێوەبران، دیبەیتی یەكەم بەناونیشانی (Should the Death Penalty be Abolished) بوو، دیبەتەكە لەنێوان خوێندكارانی بەشی ئینگلیزی (شانێڵ ئەمیر حسین و ئالان محمد حسن) لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و (هۆزان محمد ابراهیم و ماهان احمد حمە) لە كۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو، پاشان دیبەیتی دووەم لەژێرناونیشانی (Technology Rising Unemployment Rate) رێکخرا، ئەم دیبەیتە لەنێوان خوێندكاران (ئیلاف عزیز ئەمین و ژیار سەرکەوت غریب) لە كۆلێژی پەروەردە و ( ڕۆزا خلدون حسین و ئاکام یوسف مصطفی) لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.
هەروەک دیبەیتی سێیەمی کۆنفرانسەکە لەژێر ناونیشانی (Digital-Currency should Replace Cash) ڕێکخرابوو، كە لەنێوان خوێندكاران (ژیکاڵ حسین دەروێش و ڤینۆس خدر کاک ملا) لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت و (احمد ڕەوف رەسول و سەرهەنگ محمد علی) لە كۆلێژی پەروەردە بەڕێوەچوو، پاشان دیبەیتی چوارەم و کۆتایی بەناونیشانی (Children should be allowed to use Mobile phones in the schools ) لە نێوان خوێندكاران (شادیە مصطفی احمد و ماریا خدر اسماعیل) لە كۆلێژی پەروەردە و (ڕەیان بختیار عبدالرحمن و رۆزا اسماعیل فیزواللە) لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەڕێوەچوو.
كۆنفڕانسەكە بە گفتوگۆی ئامادەبوان و بەخشینی بڕاونامەی سەرۆکایەتی زانکۆ بە سەرپەرشتیاران و خوێندکارانی بەشداربوو کۆتایی بەکارەکانی هێنا .