ئەمڕۆ سێ شەممه ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشدارییان کرد لە پێشبڕکێی Egg Protection Device کە لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لەشاری هەولێر بەرێوەچوو .
بە چاودێری ACI Kurdistan Chapter خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری لە هەرچوار زانکۆی ( ڕاپەڕین، سەڵاحەدین، کۆیە، زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک) بەشداربوون لە پێشبڕکێی Egg Protection Device کە لەلایەن زانکۆی راپەڕین و نێودەوڵەتی تیشک ڕێکخرابوو.
جێی ئاماژەیە، لە پێشبڕکێکەدا خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین توانیان پلەکانی دووەم و سێیەم بەدەستبهێنێت .
ئەم پێشبڕکێیە بەفەرمی ناسراوە لەلایەن پەيمانگای کۆنکرێتی ئەمریکی و سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن پەیمانگای کۆنکریتی ئەمریکی بەشی کوردستان.