لە چوارچێوەی چالاکییەکانی رۆژی جیهانی ژنان (٨ی مارس)، كۆلێژی پەرستاری و بەشی باخچەی منداڵان لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، سیمپۆزیۆمێکیان لەژێرناونیشانی “فرە ڕۆڵی و کاریگەرییەکانی تەندروستی لەسەر لایەنی دەروونیی و جەستەیی ژنان” ڕێکخست.
بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و بەڕێز (هیوا قەرەنی) سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێز (د. دیار ابراهیم) بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجونی زانكۆ و بەرپرسانی سنورەکە و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ، سیمپۆزیۆمێک بەناونیشانی “فرە ڕۆڵی و کاریگەرییەکانی تەندروستی لەسەر لایەنی دەروونیی و جەستەیی ژنان” بەڕێوەچوو.
لە دەستپێکی سیمپۆزیۆمەکە، ئامادەبوان چەند ساتێک وەستان بۆ نواندنی وەفا بۆ گیانی شەهیدانی کوردستان ، دواتر بەرێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆ وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا پیرۆزبایی لە سهرجهم ژنانی کوردستان و جیهان کرد، وتیشی: دەخوازم ئەم رۆژە ببێتە سەرەتایەک بۆ چەسپاندنی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و وەرچەرخانێکی بەهێزبێت لە ژیانی ژنانی کوردستان.
پاشان چالاکییەکە دەستیپێکرد، پانێڵی یەکەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن (م.ی. دەریا شۆرش عبدالرحمن) بەڕێوەبرا، سیمیناری یەکەم لەلایەن (د. ڕوخسار محمد عمر) دەربارەی “فرە ڕۆڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی ژن” پێشکەشکرا، دواتر سیمیناری دووەم لەلایەن (م.ی. سالار عمر عبدالقادر) دەربارەی “شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی فشار” پێشکەشکرا.
پاشان پێشانگایەکی شێوەکاری لەلایەن بەشی باخچەی منداڵان لە زانکۆی ڕاپەڕین تایبەت بە ڕۆژی جیهانی ژنان نمایشکرا.
دواتر پانێڵی دووەمی سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن (م.ی. شاناز محمد صادق) بەڕێوەبرا، یەکەم سیمیناری پانێڵەکە لەلایەن (د. ڕێناس محمد خضر) دەربارەی “نیشانەکانی کیسی هێلکەدان” پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن (د. شەنگ تەها احمد) دەربارەی “نەزۆکی لە پیاوان و ژناندا” پێشکەشکرا.
سیمپۆزیۆمەکە بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەشداربون و گفتوگۆ و سەرنجی ئامادەبوان لەسەر کۆی تەوەر و باسەکان کۆتایی بەکارەکانی سیمپۆزیۆمەکە هات .