ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی کتێبخانەی کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی راپەڕین (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و بەڕێز (پ.ی.د. هەژار قادر ابراهیم) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی وخوێندنی باڵا ، کارەکانی سیمپۆزیۆمی (دەروونزانی و ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی لەسەر خێزان و کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گشتی) بەسەرکەوتویی کۆتاییهات.
لە ڕۆژی دووەمی سیمپۆزیۆمەکەدا دوو پانێڵ بەڕێوەچوون، هەردوو پانێڵەکە لەلایەن (د. میراودەل احمد ) بەڕێوەبران، سیمیناری یەکەم لەلایەن(پ.ی.د. امید عیسی نژاد ) دەربارەی (پرس و کێشەکانی خێزان) پێشکەشکرا، پاشان سیمیناری دووەم لەلایەن (پ.ی.د. جمیلە نبوی) دەربارەی (پرس و کێشەکانی کۆمەڵگا لە بواری پێکهێنانی خێزان ) پێشکەشکرا.
دواتر لە پانێڵی دووەمدا (پ.د. ناصر یوسفی) سیمینارێکی بەناونیشانی ( ڕۆڵی دەرونزانی لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی خێزان و کۆمەڵگا) پێشکەشکرد.
جێی ئاماژەیە، سیمپۆزیۆمەکە لەلایەن بەشی پەروەردە و دەروونزانی ڕێکخرابوو، هەروەک ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و تیایدا چوار پانێڵ بەڕێوەچوون و چەندین تەوەری زانستی دەربارەی ڕۆڵی دەروونزانی لەسەر خێزان بەتایبەت و کۆمەڵگا بەگشتی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا .
لەکۆتایی سیمپۆزیۆمەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بڕوانامەی بەشداربونی بەتوێژەران بەخشی .