University of Raparin Logo

گفتوگۆی ماستەرنامەیەک ئەنجامدرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوار شەممە ٨ ی ئاداری ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (شاهۆ کەمال حاجی) لە کۆلێژی پەرستاری لە بواری پەرستاری منداڵان، زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

(Parents Information Toward Normal Development of Toddler in Ranya City) ئەنجامدرابوو.

دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان بە پلەی نایاب بە خوێندکار (شاهۆ کەمال حاجی) بەخشی .

لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە:
۱. پ.د. سەنا حسن عبدالصاحب / سەڕۆکی لیژنە / زانکۆی ڕاپەڕین.
٢.پ.د. نورهان زەکی شاکر / ئەندام / زانکۆی هەولێری پزیشکی
٣.پ.ی.د. سوهیلە محمد علی / ئەندام / زانکۆی کەرکوک.
٤. پ.ی.د. بەرزان محمد محمدامین / ئەندام و سەرپەرشتیار/ زانکۆی ڕاپەڕین.