University of Raparin Logo

گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر لەكۆلێژی پەرستاری بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢۳، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی ماستەرنامەی خوێندکاری خوێندنی باڵا (ئارام خضر احمد) لە کۆلێژی پەرستاری لە بواری پەرستاری تەندروستی دەروونی و ژیری، بەڕێوەچوو. بەناونیشانی. (The impact of preoperative education program on reducing anxiety among patients undergoing elective surgery at Shahidan Qaladze teaching hospital in Kurdistan Region/ Iraq دوای گفتوگۆ و گەنگەشەی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە لەلایەن ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی گشت سەرنج و پرسیارەکان لەلایەن خوێندکاری ناوبراو، لیژنەکە مافی بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەریان بە خوێندکار (ئارام خضر احمد) بەخشی. لیژنەی گفتوگۆ پێکھاتبوو لەم بەڕێزانە: ۱. پ.ی.د. عبدالقادر حسین حمد / سەرۆکی لیژنە / زانکۆی هەولێری پزیشکی. ٢.پ.ی.د. بەرزان محمد محمدامین / ئەندام / زانکۆی ڕاپەڕین. ٣. پ.ی.د. سەرهەنگ قادر ابراهیم / ئەندام / زانکۆی هەولێری پزیشکی. ٤. پ.ی.د. نزار احمد محمود / ئەندام و سەرپەرشتیار/ زانکۆی کەرکوک.