ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئاداری 2023، لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، بەشی مێژوو لەکۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی 5ی ئاداری 1991، بەبەشداری چەندین مامۆستاو توێژەر لەبەشە جیاوازەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێک لەژێر ناونیشانی (ڕاپەڕینی 1991 لەڕوانگە جیاوازەکاندا) رێكخست.
لەسەرەتای سیمپۆزیۆمەكەدا وتەی راگرایەتی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان لەلایەن (پ.ی.د. ئاراس عبدالرحمن مستەفا) پێشكەشكراو بەگرنگیەوە باسی لەچالاكییە ئەكادیمییەكانی پەیوەست بەراپەڕینی بەهاری 1991ی گەلی كورد كرد، دواتر وتاری بەشی مێژوو لەلایەن (پ.ی.د. هەرێم حسن احمد) سەرۆكی بەشی مێژوو پێشكەشكرا.
لەپانێلی یەكەمی سیمپۆزیۆمەكەدا كە لەلایەن (پ.د. عماد عبدالقادر محمد) بەڕێوەبرا، سێ سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (پ.ی.د. هەرێم حسن احمد) بەناونیشانی (بەراوردی راپەڕینی 1991ی شیعەكانی عێراق و باشوری كوردستان) پێشكەشكرا، دواتر سیمیناری دوەم لەلایەن (پ.ی.د. بێستون حسێن احمد) دەربارەی (گەشەی دانیشتوان و گۆڕانی مۆرفۆلۆجی شاری رانیە لەدوای راپەڕینی 1991) پێشكەشكرا، و سیمیناری سێیەمیش بەناونیشانی (روماڵی راپەڕینی 1991ی باشوری كوردستان لەرۆژنامەكانی بەریتانیادا) لەلایەن (پ.ی.م. رێبوار خالید مستەفا) پێشكەشكرا.
لەپانێلی دوەمی سیمپۆزیۆمەكەدا كە لەلایەن (پ.ی.د. محمدامین علی عبداللە) بەڕێوەبرا، سێ سیمینار پێشكەشكران، سیمیناری یەكەم لەلایەن (م. ئارام قادر صابر) دەربارەی (راپەڕین و دیالێكتیكی شۆڕش) پێشكەشكرا، دواتر سیمیناری دوەم بەناونیشانی (راپەڕینی 1991 و پێگەی كورد لەسیستەمی نوێی جیهانی) لەلایەن (م.ی. ئارام ئەحمەد وسو) پێشكەشكرا، و سیمیناری سێیەمیش بەناونیشانی (راپەڕینی 1991ی وەرتێ و باڵەكایەتی) لەلایەن (م.ی. ئازاد علی مولود) پێشكەشكرا.
سیمپۆزیۆمەكە بەگفتوگۆی ئامادەبوان و خوێندنەوەی راسپاردەكان و بەخشینی بڕوانامە بەمامۆستایانی بەشداربو لەسیمینارەكان كۆتایی پێهات.