دوو مامۆستای زانكۆی ڕاپەڕین، توێژینەوەیەكی زانستی بەناونیشانی (Unreadable offline handwriting signature verification based on Generative Adversarial Network using Lightweight Deep Learning Architectures) لەگۆڤاری (Fractals) بڵاودەكەنەوە كە لەلایەن دامەزراوەی (Taylor & Francis) بڵاودەكرێتەوە، گۆڤارەكە ئیمپاکت فاکتەری (4.555)ە و لەچارەكی یەكەمی ریزبەندی گۆڤارەكانی سیماگۆدایەو لەكلاریڤەیت و سكۆپەس و چەندین دامەزراوەی زانستی دیكە ئیندێكس كراوە.
ھەریەک لەمامۆستایان (جعفر سلێمان حامد و محمد حسێن میرە) لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر لەکۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی ڕاپەڕین تازەترین توێژینەوەی هاوبەشی خۆیان لەگەڵ چەند توێژەرێكی بیانی بەناونیشانی (offline handwriting signature verification based on Generative Adversarial Network using Lightweight Deep Learning Architectures) ) بڵاوكردۆتەوە.
ئەم توێژینەوەیە دەربارەی توانای ناسینەوەو دروستکردنەوەی واژۆی دەستنوسی کەسە جیاوازەکانە، کە بەهەندێک هۆکار وەک نەمانی بەشێک لەواژۆکە، نوسین لەسەر واژۆکە بەو هۆیەوە بەچاو نەناسرێنەوە، یان کاڵبونەوەی واژۆکان و هتد، بەشێوەیەک کە نەتوانرێت واژۆکان بەتەواوی بناسرێنەوە.
بۆ ئەم مەبەستە توانراوە واژۆی کەسەکان بەمودێلی CGAN بەشێوەی ڕاستەقینە و رەنگاورەنگ و بەکوالێتی زۆر باش دروستبکرێنەوەو بەهۆی مۆدیلەکانی (Lightweight Architecture) واژۆکان بناسرێنەوە.
ناسینەوەی واژۆ دروستکراوەکان بەبەراورد لەگەڵ ئەنجامی توێژەنەوە جیهانی و بەناوبانگەکان ئەنجام و كوالێتی باشتری هەبووە.
توێژینەوەکە بە شێوەی کراوە (Open Access) لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە:
https://doi.org/10.1142/S0218348X23401011