ئەمڕۆ ١٦-٣-٢٠٢٣ لە شاری هەولێر سەنتەری گەشەپێدان بۆکاری زانکۆکان بەشداربوون لەوێرکشۆپی (ئەنجامەکانی رووپێوی دامەزراوەکانی زۆر بچووک و بچوک و مامناوەند(MSME) و کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 2022، کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانان - دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی هەردوو رێکخراوی (UNDP) و (USAID) لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درابوو،
ئامانجی وێرکشۆپەکە کۆکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ ئاگادارکردنەوەیان لە دۆزینەوە و پێشنیارەکانی ڕاپرسییەکەی MSME.
دواتریش بە سەرنج و گفتوگۆ لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆکاری زانکۆکان لەسەر کۆی دەرئەنجامەکانی راپرسیەکە گفتوگۆیەکی چرو پر بە نوسراو ئەنجامدرا تا بتوانین لە کاری ئایندەدا بەرچاو روونی زیاتر هەبێ بۆ گرنگی و بەردەوام بوونی ئەم جۆرە چالاکیانە.