مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین بەتوێژینەوەیەکی زانستی بەشداری لە کۆنفرانسێکی زانستی زانکۆی کەرکوک دەکات .
ڕۆژانی ۱٥-١٦ی ئاداری ٢٠٢٣، بە بەشداری نزیکەی (٥٠) توێژەری ناوخۆیی، زانکۆی کەرکوک کۆنفرانسی زانستی لەژێرناونیشانی "الدور الجغرافي في التنمية والتخطيط المكاني" ڕێکخست.
لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا، بەڕێز (پ.د. طلعت محمد طاهر البوتاني) مامۆستا لە بەشی جوگرافیای زانکۆی ڕاپەڕین بە توێژینەوەیەکی هاوبەشی زانستی بەناونیشانی (تحلیل جیوسیاسي للواقع العراقي وتاثیرات دول الجوار علی اوضاعها) بەشداریکرد لە کۆنفرانسی زانکۆی کەرکوک.