University of Raparin Logo

ئەو خوێندکارانەی نمرەی کەمیان ھێناوە دەتوانن تاقیکردنەوە بکەنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت کە ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ نەیانتوانیوە کۆنمرەی باش بھێنن دەتوانن دووبارە بەشداری تاقیکردنەوەکان بن لەپێناو پێدانی دەرفەتێکی نوێ بۆئەوەی کۆنمرەکانیان بەرزبکەنەوە. ھەرلەو بارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد لەپێناو

بەرژەوەندی خوێندکاران. ھەروەک فاتیح مەولەوی زادە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندنی روونکردەوە کە ئەو خوێندکارانەی ئەمساڵ دەرچوونە بەڵام نمرەیان کەم ھێناوە، ساڵی داھاتوو دەتوانن تاقیکردنەوە ئەنجام بدەنەوەو ئەو بڕیارەش تەنھا بۆ یەک جار دەبێت و ساڵی داھاتووش جێبەجێ دەکرێت. وتەبێژەکەی وەزارەتی پەروەردە روونیشیکردەوە کە ئەو خوێندکارانەی کە لە وانەیەک یان دوو وانەدا سەرکەوتوو نەبوونە، بۆیان ھەیە ساڵی داھاتوو لەھەردوو وانەکەدا تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن و دەشتوانن لەسەرجەم بابەتەکاندا تاقیکردنەوە بکەنەوە .