University of Raparin Logo

سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی کوردستان سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، بەڕێز (د. ئومێد اسماعیل) سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی کوردستان لەگەڵ مامۆستایان و دەرچوانی بەشەکانی کیمیا و فیزیا و بایۆلۆجی کۆبووەوە.

لە کۆبونەوەکەدا، پرسی دانەمەزراندن و ئاستەنگەکانی بەردەم کارکردنی دەرچوانی بەشەکانی کیمیا و فیزیا و بایۆلۆجی، گفتوگۆی لەبارەوە کرا، هەروەک د.ئومێد چەندین ڕوونکردنەوە و ڕێنمایی دەربارەی شێوازی کارەکانی کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی کوردستان خستەڕوو .
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی کۆمەڵەی کیمیایی و فیزیایی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ دەرچوانی بەشەکانی کیمیا و فیزیا و بایۆلۆجی دووپاتکردەوە، بەڵێنیدا بە تەواوی تواناکانیان کار بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و دامەزراندن بۆ دەرچوانی دانەمەزراو لە کەرتی تەندروستی حکومی و تایبەت بکەن.