مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێکی بۆ فێربونی زمانی عەرەبی بە تازەترین تەکنیک و شێوازی سەردەمیانە بەناونیشانی (تقویة المحادثة والاستماع) بڵاوکردەوە .
مامۆستا (محمد حمدامین ڕسوڵ) مامۆستا لەسەنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین، کتێبێکی دەربارەی تەکنیکی فێربونی زمانی عەرەبی بەناونیشانی (تقویة المحادثة والاستماع) بڵاوکردەوە.
نوسەر لە کتێبەکەدا هەوڵیداوە بە شێوازی زانستی سەردەمیانە تەکنیکەکانی بیستن و تێگەشتن و قسەکردن لای فێرخوزان چارەسەربکات .
جێی ئاماژەیە، کتێبەکەی نوسەر بەهەردوو شێوازی دەنگ و نوسینە و کۆمەڵێک چیرۆکی پەروەردەیی کۆمەڵایەتی لەخۆگرتووە و لەپشتی هەموو چیرۆکێک قاموسی وشەکان بۆ خوێنەر دانراوە، هەروەها هەر چیرۆکێکی کتێبەکە بارکۆدێکی تایبەتی خۆی هەر ئەگەر خوێنەر خواستی هەبوو دەتوانی بەدەنگ گوێ لە چیرۆکەکە بگرێ، هەروەک کتێبەکە لەلایەن لیژنەی زانستی زانکۆی ڕاپەڕین وەکو یەکێک لەسەرچاوەکانی مەنهەج بۆ خوێندکارانی لێڤڵی یەکەمی بەشی زمانی عەرەبی پەسندکراوە .
لەکۆتاییدا دەربارەی هۆکاری نوسینی کتێبەکە، مامۆستا محمد ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: ساڵانە سەدان خوێندکار بەشی عەرەبی لەزانکۆ تەواو دەکەن، فێری یاساکانی قواعدی عەرەبی دەبن، واتا دەزانن فعل چیە و فاعل چیە؛ بەڵام ناتوانن بەعەرەبی قسە بکەن، هەروەک کاتێ گوێیان لە دەقێکی عەرەبی دەبێت تێی ناگەن، بۆیە نوسەر مەبەستیەتی خوێندکارانی زانکۆ لەبەشی عەرەبی لە لیڤڵی یەکەمەوە فێری زمانی عەرەبی ببن .