توێژەرێكی بەشی بایۆلۆجی لەكۆلێژی زانستی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەکی هاوبەشی لەبارەی هەڵسەنگاندنی کاریگەری کلۆرکردن لەسەر پەرەپێدانی جیاکراوەی بەکتریا بەرگریکارەکانی کلۆر و دژە زیندەیی لە مەلەوانگەکاندا، لەگۆڤاری (Passer)دا بڵاوكردەوە، كە گۆڤارێکی ئاستبەرزی ناوخۆیە.
چاوان هەژار ڕەزاق خوێندكاری ماستەرو توێژەر لەبەشی بایۆلۆجی لەزانكۆی راپەڕین بەهاوبەشی لەگەڵ سەرپەرشتیاری توێژینەوەی ماستەرەکەی، توێژینەوەیەکی سەردەمیان لەبواری مایکڕۆبایۆلۆجیدا بڵاوکردەوە، کە ئەم توێژینەوەیە بۆ دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی سەلامەتی بەکتریازانیی ئاوی مەلەوانگەکانی شاری سلێمانی لەعێراق داڕێژرابوو. پارامێتەرەکانی فیزیکی و کیمیایی (پلەی گەرمی، PH و کلۆر) دیاریکران و هەڵسەنگاندنی بەکتریایان بۆ کرا بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەی ژمارەی زۆرترین ئەگەری Most Probable Number (MPN) ، پاشان جۆراوجۆری و پێکهاتەی کۆمەڵگە میکرۆبیەکان بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوەی Vitek-2 compactو 16S rRNA دیاریکرا. دواتر، تاقیکردنەوەی بەرگری کلۆر و دروستبوونی بایۆفیلم بەبەکارهێنانیMicrodilution technique و شێوازی ڕەنگکردنی کریستاڵ ڤایۆلێت بە ڕێککەوت ژمارەیی کرا. لەکۆتاییدا، تەکنیکەکانی بڵاوبوونەوەی) (Kirby- Bauer disk diffusion بەکارهێنرا بۆ تاقیکردنەوەی ئامادەیی دژە میکرۆب.
بۆ خوێندنەوەی توێژتنەوەکە کلیک لەم لینکە بکەن:
https://passer.garmian.edu.krd/article_168928.html