وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى قوتابیان و خوێندکاران لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، وڵاتى یۆنان کۆرسێکى ڕاهێنان ناسراو بە (SIG) لە وەرزى هاوین لەم بوارانەى خوارەوە ڕادەگەێنێت:
١) سەرکرادایەتی - بەهاکان و شارەزایی و ستراتیژى
٢) دێموکراسی: تێروانینی کۆن - ئاڵنگاریە تازەکان
٣) هونەری بێزەنتینى
٤) ئەفسانە
٥) بەرنامەی پزیشکی یۆنانی
تێبینیەکان:
- خولەکە بەزمانى ئینگلیزى بەڕێوەدەچێ.
- بۆ بەدەستهێنانى زانیاری زیاتر لەسەر پرۆگرامەکە و، چۆنیەتى خۆتۆمارکردن و بەشداریکردن و، وەڵامى هەر پرسیارێکى تایبەت سەردانى وێبسایتى پرۆگرامەکە بکە و، کلیک (https://studyingreece.edu.gr/) بکە.