University of Raparin Logo

چەند مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین توێژینەوەیەكیان لەگۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (3.841)دا بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

گروپێك لەتوێژەرانی كۆلێژی زانست لەزانكۆی راپەڕین، تازەترین توێژینەوەی زانستی خۆیان لەگۆڤاری (Journal of Molecular Structure) بڵاوكردەوە كە ئیمپاكت فاكتەری (3.841)و لەچارەگی دوەمی گۆڤارەكانی سیماگۆدایەو لەسكۆپەس و كلاریڤەیت و چەندین دامەزراوەی نێودەوڵەتی دیكە ئیندێكس كراوە.

هەر یەك لەتوێژەران پ.ی.د. دارا محمد عزیز لەپسپۆڕی كیمیا و م.ی سەنگەر علی حسن لەپسپۆڕی کیمیا و م.ی. دیاری مستەفا مەمەند لەپسپۆڕی فیزیاو م.ی. کارزان قوربانی لەپسپۆڕی بایۆلۆجی، هاونوسەری توێژینەوەكەن.
لەم توێژینەوەیەدا چەند کۆمپاوندێکی تازە ئامادەکراوە، سەرەتا لەڕێگەی نەرمەسۆفتەکانی کیمیایی کۆمپیوتەری تایبەت بە دیاریکردنی ڕەوشتە بایۆلۆجی و کییمیایی و فیزیایەکان سەرجەم تایبەتمەندیەکانی کۆمپاوندەکان لێکۆڵینەوەیان بۆکراوە دواتر پشت ڕاستکرنەویان بۆ کراوە بەلێکۆڵینەوە کرداریەکان لە تاقیگەکانی کۆلێژی زانستدا لەئەنجامدا دەرکەوت کە بەشێک لەکۆمپاوندەکان سیفەتی دژەبەکتریایی بەهێزیان هەیە بەبەراورد بە دژەبەکتریا ستاندەردەکان.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن:
https://doi.org/10.1016/j.molstruc.2023.135451