University of Raparin Logo

كاتی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و دەستپێكردنی خوێندنی باڵا لەزانكۆكان راگەیەندرا

چاپکردن ئیمەیڵ

 بەپێی نوسراوی ژمارە (5414) كە ئەمڕۆ (29ی ئاداری 2023) بەفەڕمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاڕاستەی زانكۆ حكومیەكانی هەرێمی كوردستان كردوە، تیایدا كاتی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و دەستپێكی خوێندنی باڵای رونكراوەتەوە.
بەپێی نوسراوەكە پڕۆسەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و دەستپێكردنی خوێندنی باڵاو /دبلۆمی باڵا و ماستەرو دكتۆرا بەم شێوازەی خوارەوە دەبێت:
1. ماوەی پێشكەشكردن: لەرۆژی یەكشەممە رێكەوتی ( 2/ 4 / 2023) تاوەكو رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی (18 / 5 / 2023) دەبێت.
2. تاقیكردنەوەی توانستی زانستی: رۆژی دوو شەممە رێكەوتی (29 / 5 / 2023) كاتژمێر (11ی بەیانی) لەگشت زانكۆكان ئەنجام دەدرێت.
3. دەسپێكردنی خوێندنی خوێندنی دبلۆمی باڵاو ماستەرو دكتۆرا لەزانكۆكانی كوردستان: مانگی (9ی 2023) دەبێت.