University of Raparin Logo

نزیکەى شەش هەزار کورسى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا ڕاگەیەنرا .

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزیرى خـوێنـدنى بــاڵا پرۆســەى پێشکـەشـکردن بۆ خوێندنى ماستەر، دکتۆرا و دبلۆمى باڵا لە زانکۆکانى کوردستان ڕاگەیاندوەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠٢٣) دەرگاى پڕۆسەى پێشکەشکردن بەڕوى خوازیاریانى خوێندنى باڵا لە زانکۆکانى دەکرێتەوە.ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتى (‏29‏/03‏/2023) د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەیەدا وردەکارى پلانى کورسى 

تەرخانکراو بۆ خوێندنى باڵا و چۆنیەتى پێشکەشکردن و ماوەى پێشکەشکردنى ئاشکرا کرد.لەو چوارچێوەیەدا و لەسەرەتاى کۆنگرە ڕۆژنامەیەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى پیرۆزبایکردنى مانگى ڕەمەزان لە موسڵمانان و مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان ڕایگەیاند: بەمەبەستى پێگەیاندنى کادیرى لێهاتو و شارەزا بۆ دامەزراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بازاڕى کارى کوردستان، بەخۆشحاڵیەوە وەک وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاوندى دوەمى تواناسازى نیشتیمانى (خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا) ڕادەگەێنین، وتیشى: هەرچەندە ئارەزومان دەکرد ساڵانە دەرگاى خوێندنى باڵا بەڕوى خوازیاراندا بکەینەوە، بەڵام هەلومەرج لەبار نەبوو ئەو ئامانجە بەدى بهێنین.لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، د.ئارام محەمەد قادر وتی: لەم پڕۆسەیەدا بەهاوکارى و هەماهەنگى زانکۆکان و ستافى وەزارەت بەو پەڕى لێپرسراویەتى کارمان کردوە بۆ چەسپاندنى بنەماکانى دادپەروەرى و یەکسانى و شەفافەیەت و بێ لایەنى لە جێبەجێکردنى پرۆسەکەدا، بەشێوەیەک تا بتوانین دەستەبەرى ڕەخساندنى زۆرترین و باشترین دەرفەت بۆ کوڕان و کچانى وڵاتى خۆمان بکەین، ڕونیشیکردەوە پێوەرى خاڵبەندى خوازیاران وەک لە ڕێنمایی ژمارە (٣)ى ساڵى (٢٠٢٣) دیاریکراوە تاکە پێوەرى وەرگرتن دەبێ.وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى تەرخانکرد بۆ وردەکارى پڕۆسەکە و لەو بارەیەوە وتى: بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) وەزارەتەکەمان بەهەماهەنگى زانکۆکان توانرا (٧٦١٤) کورسى خوێندن بەڕەچاوکردنى کواڵیتى و دڵنیاى جۆرى و لایەنى زانستى تەرخان بکەین، بەشێوەیەک بۆ دکتۆرا (١٨٣٤) کورسى، ماستەر (٣٣١٢) کورسى، دبلۆمى دو ساڵەى پزیشکى کلینیکى (١٦٠) کورسى، لەگەڵ (٢٣٠٨) کورسى بۆ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، ئاشکراشیکرد کورسیەکانى خوێندن دابەشى سەر سێ بازنەى جیا کراوە، کە بریتین لە:-•  کورسى بەخۆڕایی بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، کە فەرمانبەران و مامۆستایانى دیوانى وەزارەت و سەرجەم زانکۆ حکومیەکان و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.
•  کورسى بەخۆڕایی بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکومیەکانى هەرێمى کوردستان، لەم بازنەیەشدا فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى حکومەت لە هەرێمى کوردستان بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.
•  کورسى خوێندن بەشێوازى پارالێل، لەم بازنەیەدا سەرجەم فەرمانبەرانى دامەزراوە و دانەمەزراوە بەپێى پلانى پەسندکراو دەتوانن پێکەوە پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانیان بکەن.هەر لەو چوارچێوەیەدا، د.ئارام محەمەد قادر ڕایگەیاند: بۆ خزمەتکردن بە کەس وکارى پلە (١)ى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان، کورسى خوێندن لە دەرەوەى پلان و لەسەر ئەستۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ کەس وکارى پلە (١)ى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان بڕیارمان لەسەر داوە، بەمەرجێک لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچن، هاوکات فەرمانبەران و مامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆ و پەیمانگەکانى سنورى پارێزگاى کەرکوک لە کرێى دەبەخشرێن لە کاتى وەرگرتنیان بەشێوازى پارالێل لە خوێندنى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.سەبارەت بەکرێى خوێندنیش، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە، کە لە دیاریکردنى کرێى خوێندن بۆ هەر پسپۆڕیەک ڕەچاوى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان و دۆخى خوازیاران دەکرێ، ڕونیشیکردەوە ئەو بڕە پارەیەى لە پێشکەشکاران وەردەگیرێ نیوەى ئەو بڕە پارەیەیە کە لە وەرگیراوان حکومەت خەرجى دەکات، هیواشى خواست ڕۆژگارێک دابێ کە پارالێل لە پڕۆسەى خوێندندا نەمێنێ.
لە بەشێکى دیکەى ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا، کە بەئامادەبونى د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریکارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ژاڵە سەعید خەتات بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان ئاشکرایکرد، خوازیاران لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠٢٣) تا ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٥/٢٠٢٣) مامەڵەکانیان لە ڕێگەى زانکۆکان پێشکەش بکەن، وتیشى سەعات (١١)ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٥/٢٠٢٣) تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لەسەرجەم زانکۆکان بۆ (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى و دبلۆمى یەک ساڵەى ئەکادیمى) بەڕێوەدەچێ، پڕۆسەى دەستپێکردنى خوێندنیش دەکەوێتە مانگى (٩/٢٠٢٣). بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە، تەرخانکرا بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارى پەیامنێران و نێردراوانى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، کە تایبەت بون بەلایەنە جیاکانى پڕۆسەى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەوەش د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەوردى وەڵامى پرسیارەکانى دایەوە.بەڕێوەچو، د.ژاڵە سەعید خەتات بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان ئاشکرایکرد، خوازیاران لە ڕۆژى یەک شەممە ڕێکەوتى (٢/٤/٢٠٢٣) تا ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٨/٥/٢٠٢٣) مامەڵەکانیان لە ڕێگەى زانکۆکان پێشکەش بکەن، وتیشى سەعات (١١)ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٩/٥/٢٠٢٣) تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لەسەرجەم زانکۆکان بۆ (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى و دبلۆمى یەک ساڵەى ئەکادیمى) بەڕێوەدەچێ، پڕۆسەى دەستپێکردنى خوێندنیش دەکەوێتە مانگى (٩/٢٠٢٣).بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە، تەرخانکرا بۆ وەڵامدانەوەى پرسیارى پەیامنێران و نێردراوانى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن، کە تایبەت بون بەلایەنە جیاکانى پڕۆسەى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ ئەوەش د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەوردى وەڵامى پرسیارەکانى دایەوە.